ئاگر لە قوتابخانەیەکی سلێمانی کەوتەوە

ئاگر لە قوتابخانەی بەردەکەڕک لە تانجەرۆی سلێمانی دەکەوێتەوە. سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، رووداوەکە لەکاتی گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت بووە و بەهۆیەوە دوو مامۆستا بریندار بوون.

دابان محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەرۆ بە سەرچاوەیەکی میدیایی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ تەنكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی ‏لەناو قوتابخانەی بەردەكەڕ ئاگری گرتووە بەوهۆیەوە ‏سێ‌ كەس بەسووكی بریندار بوون.‏

لەبارەی دەنگۆی ئەوەی کە لە جیاتی نەوت بەنزین درابێتە قوتابخانەكە، دابان محەممەد گوتی، “دەستمان بە لێكۆڵینەوە ‏كردووە جارێ‌ ئەوە یەكلایی نەبووەتەوە بەنزین بووە یان نەوت”.‏

ناحیەی تانجەڕۆ دەکەوێتە بەشی باشووری رۆژهەڵاتی سلێمانی ‌و كەمتر لە ‏‏10 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانییەوە دوورە.‏

ھەواڵی زیاتر