هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئەو ڕێککەوتنەی دڵی کوردستانی لەتلەت کرد و پێشمەرگەی گریاند…


زكری موسا
ڕێككەوتنی نێوان بافل تاڵەبانی و هادی عامری كە شازدەی ئۆكتۆبەری 2017ـی لێ كەوتەوە و ئیمزای سی و هەشت سەركردایەتیی یەكێتییشی پێوە بوو لە نۆ خاڵ پێك هاتبوو:

  • چواریان لەبارەی چۆنییەتی و وردەكارییەكانی ڕادەستكردنی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بوو بۆ حه‌شدی شه‌عبی و هه‌روه‌ها پاشەكشەی پێشمەرگە بوو لەم ناوچانە بە بێ شەڕ .
  • یەكیان لەبارەی كردنەوەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بوو.
  • چواری تریان لەبارەی پێكهێنانی هەرێمی سلێمانی كەركوك هەڵەبجە و دابینكردنی مووچە و تەشكیلی حكوومەت بۆ ئەم هەرێمە و پێدانی پارە بە پێشمەرگەی ئەم ناوچانە بوو لە لایەن عێراقەوە.
    ئەساسی ئەو ڕێككەوتنە، بیرۆكەی لەتكردنی هەرێمی كوردستان بوو.