بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری راپەڕین ژمارهیهك هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ ژمارهیهك بهش و پسپۆڕییهكان رادهگهیێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری راپەڕین له راگهیهندراوێكدا ژمارهیهك هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ ژمارهیهك بهش و پسپۆڕییهكان رادهگهیێنێت و دهڵێت: بەشێوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین (لینکی فۆڕمەکە لە خوارەوە دانراوە) دواتر بەپێی خاڵبەندی، ناوەکان دیاریدەکرێن و چاوپێکەتن لەگەڵیان ئەنجام دەدرێت.
لینکی فۆڕمەکە:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSebvS6TaNtn5ll6Q2hXgLTa739N0zCojYELusfUClsVotA4Dw/viewform
مهرجهكانی پێشكهشكردن:
١- پێویستە خوازیار دانیشتووی سنووری ئیدارەی راپەڕین بێت (قەزای ڕانیە، قەزای پشدەر و قەزای حاجیاوا).
٢- پێویستە خوازیار هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی هەبێت.
٣- پێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست فۆڕمەکە پوچەڵ دەکرێتەوە.
٤- نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی.
٥- پڕکردنەوەی فۆڕمی هەلی کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەردەوام دەبێت بۆماوەی یەک هەفتە لە ڕێکەوتی (١٦-١٠-٢٠٢٢) کاتژمێر (٩)ی بەیانی تاکو (٢٣-١٠-٢٠٢٢)کاتژمێر (٩)ی بەیانی.
٥.جگە لەو پسپۆڕییانەی داواکراون و لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە هیچ پسپۆڕییەکی تر وەرناگیرێت.
پسپۆڕییەکان:
١- کارگێڕی/ کارگێڕی کار/ بەکالۆریۆس ( ٢ کەس ).
٢- یاسا/ بەشی یاسا/ بەکالۆریۆس ( ١ کەس ).
٣-ئای تی – IT/ کۆلێژی زانست/ بەکالۆریۆس ( ١ کەس ).
٤- ژمێریاری/ بەشی ژمێریاری/ بەکالۆریۆس ( ٢ کەس ).
٥- ئەندازیاری/ کارەبا/ بەکالۆریۆس ( ١ کەس ).
٦- ئەندازیاری/ شارستانی/ بەکالۆریۆس ( ١ کەس ).
٧- گەشتیاری/ بەشی گەشتوگوزار/ بەکالۆریۆس ( ١ کەس ).
٨- گەشتیاری/ کارگێڕی گەشتیاری/ بەکالۆریۆس ( ١ کەس ).
٩- کارگێڕی کار/ دبلۆم ( ١ کەس ).
١٠- ژمێریاری/ دبلۆم ( ١ کەس ).