پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پێنج ساڵ بەسەر خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر تێدەپەڕێت 

لە16ی ئۆكتۆبەری 2017دا بەڕێككەوتنێكی ژێربەژێری سەرۆكی ئێستای یەكێتی و بەشێك لە سەركردەكانی یەكێتی، نیوەی خاكی كوردستان بەكەركوكیشەوە تەسلیمی نەیارانی گەلی كوردستان كرا.
دوای خیانەتەكە، كۆسرەت رەسول عەلی لەو كاتەدا رایگەیاند: چەند كەسێكی لادەر لە رێبازی یەكێتی بێ گەڕانەوە بۆ سەركردایەتی یەكێتی،بەمەبەستی چەند دەسكەوتێكی كاتی و شەخسی، بوونە هاوكارو دەستكێشی داگیركەران و بەم كارە قێزەون و سەرشۆڕانە خۆیان دەخزێننە ناو لاپەڕەكانی مێژوو.
شەوی رابردووش هێزە عێراقییەكان لەناو كەركووك بڵاوەیان پێ كراوە بۆ لێكردنەوە و لابردنی هەر پۆستەرێك كە لەسەر 16ـی ئۆكتۆبەر هەڵواسرابێت.