ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی یەکەم، قاسم هاشم حەمەد، ئەو گەنجەی کە لە کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2022ی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر توانیی بوێرانە و ئازایانە منداڵەکانی شەهید عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ لە مەرگ ڕزگار بکات، لەبەر ئازایی و بوێرییەکەی لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە ڕێزی لێ نرا و خەڵات کرا.
