بارەگای بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاراسته‌ی شاكر ئەپۆزدەمیر كەسایەتیی باكووری كوردستان كرد

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز كاك شاكر ئەپۆزدەمیر

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی وڵاتپارێزی باكووری كوردستان و برای بەڕێزتان نیعمەتوڵڵا ئەپۆزدەمیرمان بیست.

سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین رۆحی خوالێخۆشبوو نیعمەتوڵڵا ئەپۆزدەمیر بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

15ی تشرینی یەكەمی

ھەواڵی زیاتر