وەزارەتی کارەبا: ھیچ بڕیارێکی بڕینی کارەبا لەبەرامبەر نەگەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا نییە 

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: وەزارەتی کارەبا زیاتر لە یەک ترلیۆن دیناری قەرزی کرێی کارەبای لای ھاووڵاتییان و فەرمانگەکانی میری و کەرتەکانی پیشەسازی و بازرگانییە، ئێمە داوای گەڕانەوەی قەرزەکانمان لە چەند کەرتێک کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیار نەدراوە لەسەر ناچارکردنی ھاووڵاتییان بۆ گێڕانەوەی قەرزی کرێی کارەبا.

ڕاشیگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی بڵاو دەکرێنەوە گوایە ئەگەر ھاووڵاتی کرێی کارەبا نەگەڕێنێتەوە کارەبای لێ دەبڕدرێت، ڕاست نین، واتە لەبەرامبەر نەگەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا ئێمە کارەبای ھیچ ھاووڵاتییەک نابڕین.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش دا کە وەزارەتی کارەبا پلانی خۆی ھەیە بۆ گێڕانەوەی قەرزەکانی کرێی کارەبا، دەمانەوێت ھەندێ ڕێوشوێنی دیکە بگرینەبەر بۆ گەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا، ئەویش دانانی میکانیزمێکی تایبەت بە خۆمانە و جارێ ئاشکرای ناکەین بە چ شێوازێک قەرزی کرێی کارەبا وەر دەگرینەوە لە ھاووڵاتییان و ھەموو ھاوبەشانی دیکەی کارەبا.

ھەواڵی زیاتر