سەرۆکی حکوومەت پەیامێک ئاراستەی تورکیا دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئەمڕۆ شەممە 15ـی 10ـی 2022  ھاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی تورکیا دەربڕی.  

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و ھاوخەمی بۆ خێزان و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی شاری ئەماسرای تورکیا دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت لە پەیامێکدا بۆ مەولوود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بە خێزان و کەسوکاری قوربانییان گەیاند.

ھەواڵی زیاتر