چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

3‌ تۆمەتبار كە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران 

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و برینداریان كردبوو .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15 ی 10 ی 2022، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە هێرشی كراوەتە سەرو تەقەی لێكراوەو بریندار بووە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەوادا چوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە بە تۆمەتباران بووە .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا تۆمەتباران ز ، غ ، م لەدایكبووی 1991، ش ، ب ، ن لەدایكبووی 1990، ب ، ن ، ع لەدایكبووی 1967، بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .