دوێنێ ئێواره‌ى هه‌ينى 14ـی 10ـی 2022، نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ شوان شێخ ئه‌حمه‌د و شاخه‌وان جه‌عفه‌ر شێخ ئه‌حمه‌د، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده‌کەیان كرد و هاوده‌ردى و هاوخه‌ميى قووڵيى خۆى له‌گه‌ڵيان ده‌ربڕى بۆ كۆستى گه‌وره‌يان كه به‌ره‌به‌يانيى زووى ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر له ڕووداوێكى دڵته‌زێنى هاتوچۆدا چوار كه‌س له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌يان پێكه‌وه گيانيان له‌ده‌ست دا.
وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى له‌گه‌ڵيان و دڵنه‌وايى و دڵدانه‌وه‌يان، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به خۆيان و خێزانه‌كه‌يان ببه‌خشێت.
لاى خۆيانه‌وه ئه‌وانيش بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شى له خه‌م و په‌ژاره و پرسه‌كه‌ياندا، سوپاس و پێزانينيان بۆ به‌ڕێزيان دووپات كرده‌وه.