پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دهۆک

بەڕێزان/  بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی رادیۆی دهۆک

بەبۆنەی (٣٠)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆی دهۆک) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی رادیۆکەتان دەکەین و، هیوادارین ساڵی تازەی تەمەنی رادیۆکەتان ساڵی پێشکەوتنی زیاتر بێت لە کار و چالاکی و بەرنامەکانتان.

رادیۆی (دهۆک) لە ماوەی (٣٠) ساڵی تەمەنیدا  توانیویەتی بە بەرنامە و پلانی کاری تایبەت بیسەرێکی زۆر لە سەدای پەخشی خۆی کۆبکاتەوە و خزمەتێکی باش بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و، بە پەیڤ و وشەی کوردی بکات و کەلێنێکی گەورە هەر لە دەستپێکی دامەزراندنیەوە تا ئێستا پڕبکاتەوە، لەگەڵ پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکانیش هەنگاوی پێویستی ناوە و پارێزگاری لە پەیامەکەیی و متمانە و جەماوەری فراوانی خۆی کردووە..

بەو بۆنەیەوە جارێکی دیکە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی دهۆک دووپات دەکەینەوە و بەھیوای ئەوەی لە گشت روویەکەوە بەرەوپێش بچن و وەک هەمیشە  رۆڵی ئەرێنی خۆتان ببینن لە خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی بەتایبەتی لەو دەڤەرە ئازیزەدا.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

١٤ـی١٠ـی٢٠٢٢