هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

رووداوێکی هاتووچۆ لە هەولێر مردن و برینداربوونی لێکەوتەوە

شه‌وی رابردوو لە هه‌ولێر، له‌سه‌ر شه‌قامی 60ـی مه‌تری (ئەندەرپاسی بەردەم پەرلەمانی کوردستان)، رووداوێكی هاتووچۆی سه‌خت، گیانله‌ده‌ستدان و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگەیاند، کاتژمێر1:20خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، روداوێكی هاتووچۆ له‌ سەر 60 مەتری نزیک پەرلەمانی کوردستان ناسراو بە (نەفەقی دارایی)، روویدا.

روونیكرده‌وه‌،  رووداوه‌كه‌ لەنێوان هیۆندایەکی تایبەت و فۆردێکی بارهەڵگر بووه‌، هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه‌ بووە.

هه‌روه‌ها گوتیشی: “به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه‌ پێنج کەس گیانیان لە دەست داوە، دوو كه‌سی دیكه‌ش بە سەختی بریندارن”.