ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر ڕووداوی شه‌هیدكردنی عه‌قید هاوكار عه‌بدوڵا بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لارییان نییە لە بەشداریی هەر لایەنێکی نێودەوڵەتی بۆ ئاشکرابوونی ئەو دەستانەی لەپشت ئەو کردەوە تیرۆریستییەوەن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2022ی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر، کە تێیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەناوی عەقید هاوکار عەبدوڵا ڕەسووڵ شەهید بوو و چوار سەرنشینی دیکەش کە پێکهاتبوون لە هاوسەری و دوو منداڵەکەی و خوشکێکی بریندار بوون. دژەتیرۆری سلێمانی وەڵامێکی زور شڵەژاوانە و بێسەروبەریان بڵاو کردەوە کە ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لە لاوازییان لە بەرگریکردن لەو تاوانبارانەی کە بە بەڵگەوە تێوەگلاون لەو کردەوە تیرۆریستییەی کە خرایە ڕوو، بەڵام لەمیانی ئەو وەڵامە لەرزۆکەدا داوای لێکوڵینەوەیەکی نێودەڵەتی دەکەن بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هەرچەندە بەڵگە و دانپێدانانی تاوانباران هیچ گومانێکی بۆ کەس نەهێشتووەتەوە کە ئەم هێرشە ترسنۆکە تیرۆریستییە بە چ شێوەیەک ئەنجامدراوە، بەڵام وەک ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لاریمان نییە لە بەشداریی هەر لایەنێکی نێودەوڵەتی لەپێناو دڵنیابوونی هەموو لایەک لە ئەنجامەکان و ئاشکرابوونی ئەو دەستانەی لەپشت ئەو کردەوە تیرۆریستییەوەن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا دووبارە داوای كرده‌وه کە هەموو ئەو تاوانبارانەی لەو کردەوە تیرۆریستییەدا بەشداربوون ڕادەستی دادگا بکرێن.