پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ رای گشتیی 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە، هەر لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستا هەوڵێکی زۆر  درا بۆ ئەوەی ئیرادە و ئیستحقاقاتی گەلی کوردستان دەستی بەسەردا بگیرێت و کەسێک لە دەرەوەی کۆدەنگی و ئیرادەی گەلی کوردستان وەک سەرۆک کۆمار بسەپێندرێت. بەڵام ئەو هەوڵانە سەرنەکەوتن و ڕێگە نەدرا ئیرادەی خەڵکی کوردستان پشتگوێ بخرێت.

بۆ ئێمە هەمیشە پڕەنسیپ  گرنگترە لە پۆست و پلە و پایە و، دواجاریش ئەو پڕەنسیپە سەرکەوت کە نابێ کەسێک بەسەر ئیرادەی گەلی کوردستاندا  بسەپێندرێت و بکرێتە سەرۆک کۆمار.

هیوادارم هەنگاوەكانی داهاتووی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە خزمەتی بەرژەوەندیی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستاندا بێت و كەشوهەوایەكی نوێ ژیانی سیاسی بگرێتەوە و، كۆتایی بە كێشە و ئاستەنگ و قەیرانەكانی ڕابردوو بێت.

مسعود بارزانی

13ی تشرینی یەكەمی