ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە دكتۆر لەتیف ڕەشید كرد بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆككۆماری عێراق و وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا. هەروەها سەرۆك بارزانی هیوای ئەوەشی خواست پڕۆسەی سیاسیی عێراق بكەوێتە قۆناغێكی تازە و ئیجابی