بە ئامادەبوونی 277 پەرلەمانتار، دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجامدراو لە گەڕی یەکەمدا، عه‌بدولـله‌تیف ره‌شید زۆینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، لە گەڕی یەکەمدا، لەتیف رەشید (157) دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێنا و بەرهەم ساڵحیش (99) دەنگی بەدەستهێنا.
لە گەڕی دووەمدا، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، لە نێوان لەتیف رەشید و بەرهەم ساڵح بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی یاسا، لە گەڕی یەکەمدا هەر کاندیدێک زۆرینەی دەنگەکانی بەڕێژەی 220 دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێنابووایە، راستەوخۆ دەبووە سەرۆک کۆماری عێراق.
پێش دەسپێکردنی دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، رێبەر ئەحمەد، کاندیدی پارتی بۆ ئەو پۆستە کشاندنەوەی خۆی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدراڵ بڕیارماندا بهكشاندنەوهی هه‌ڤاڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له كاندیدکردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی پارتی، دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی سیادە پشتگیری خۆیان بۆ لەتیف رەشید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار راگەیاند، لەبەرامبەردا، یەکێتی کاندیدکردنی بەرهەم ساڵحی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دووپاتکردەوە.
لە رۆژی 10ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2021، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردن، سەرکەوتوونەبوونە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 329 پەرلەمانتار پێکهاتووە.