سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دیاریكردنی پۆستی سه‌ركۆماری عێراق، ده‌نگ به له‌تیف ره‌شید ده‌ده‌ین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/10/2022، ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌رله‌مانی عێراق به سەرچاوەیەکی را گه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ وه‌ك فراكسیۆنی پارتی، به‌شداریی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ین و ده‌نگ به له‌تیف ره‌شید ده‌ده‌ین بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق”.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی كاتێكدایه كه یه‌كێتی له‌باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدێكی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق، له‌گه‌ڵ پارتی نه‌گه‌یشنته رێككه‌وتن.