چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئەنجامی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیەندرا


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیانی لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/10/2022، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیانی لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیاند و ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گوتی: “هەرچەندە ئەمساڵ ژمارەی دەرچووان کەمتر بوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو، بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک نەک پلانمان کەم نەکردووە، بەڵکو پلانمان زیادکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا 63 هەزار و 219 کورسی خوێندمان بۆ ئەمساڵ تەرخانکردووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو شەش هەزار و 415 کورسیمان زیادکردووە”.

وەزیری خوێندنی باڵا گوتیشی: “368 پێشکەشکار داواکانیان بەهۆی هەڵەی پڕکردنەوەی فۆڕمەوە کێشەی بۆ دروستبووە، ئەوان دەتوانن فۆڕمی سکاڵا پێشکەش بکەن و جێگەیان بۆ دابین دەکەین”.

راشیگەیاند: “ئێستا 22 هەزار کورسی بە باتاڵ ماوەتەوە، بۆ ئەوەی کەس بە ناچاری نەچێت لە خوێندنی ئەهلی و پارالێل بخوێنێت، دەرفەتی خوێندنی بە خۆڕایی ئێستا زۆر لە بارترە لە ساڵانی رابردوو، ئەمەش بریتییە لە سوود وەرگرتن لە توانای زانکۆکانمان”.