بەبڕیارى پارێزگارى هەولێر کۆنسێرتەکەی محەممەد رەمەزان ڕەتکرایەوە 

له‌راگه‌یاندراوێكدا، پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: بەبڕیاری  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کۆنسێرتی (محەممەد رەمەزان) ڕەتکرایەوە لەبەر ئەوەى ڕەزامەندى هەردولایەنى پەیوەندیدار بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشت و گوزارى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێرى وەرنەگیراوە بۆ سازکردنى ئەم کۆنسێرتە لەهەولێرى پایتەخت.
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بۆ لەمەو دواش ئاگادارى سەرجەم بنکە و شوێنە گەشتیارییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکەینەوە دەبێت ڕەزامەندى لایەنى پەیوەندیدار وەربگیرێت بۆ سازدانى هەر کۆنسێرت و داوەتکردنى هونەرمەندێک.