رۆژی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار دیاری کرا

محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، وه‌ك كاتی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق دیاریكرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو (13ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) ده‌ستنیشانكرد وه‌ك كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق.

دوێنێ دووشەممە 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، 170 واژۆ پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە پەرلەمان کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر کاندیدی سەرۆککۆمار بدات.تائێستا هەموو لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ئەو کۆک نین کە محەمەد شیاع سوودانی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بێت”.

گوتیشی: “هەندێک لایەن لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازی ئەوەیان کردووە، بۆ دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستووی عێراق کاندیدی سەرۆک وەزیران بگۆڕن و لە جیاتی محەمەد شیاع سوودانی کەسێکی دیکە کاندید بکرێت، کە هەموو لایەنەکان لەسەر کۆکبن، بەڵام نووری مالیکی سوورە لەسەر مانەوەی محەمەد شیاع”.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ڤیان سەبری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی راگەیاند، تەواوی لایەنە یەکەمەکانی براوەی هەڵبژاردن کاندیدی پۆستە باڵاکانیان دیاریکردووە و لەنێو کوردیش پارتی براوەی یەکەمە و دەبێ کاندیدی سەرۆککۆمار بۆ پارتی بێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتی: “ئێمە نامانەوێت سیناریۆی 2018 دووبارە ببێتەوە، چونکە ئەو کەسانەی ئەوکات سەرۆککۆماریان دیارکرد کوردستانی نەبوون”.

گوتیشی: “لەگەڵ یەکێتی تائێستا لەسەر کاندیدی سەرۆککۆمار نەگەیشتووینەتە هیچ رێککەوتنێک، ئەگەر بە زۆرینە بێت پارتی زۆرینەیە وەک حزبی یەکەم لە هەرێمی کوردستان”.