لە كۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ، بە ئامادەبوونی پارێزگای دهۆك، سێ گرێبەست واژۆ دەكرێن.
مللەت عسمەت، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگاری دھۆک، سەبارەت بە سەردانی پارێزگاری دهۆك بۆ ئەڵمانیا و واژۆكردنی سێ گرێبەست ڕایگەیاند: “دوێنێ دووشەممە، ١٠ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، كۆمپانیاكانی کاڤین گرووپ لەگەڵ کۆمپانیای GEAی ئەڵمانی، سێ ڕێکكەوتنی لە بواری كشتوكاڵ و بەرهەمی ئاژەڵی واژۆ كران.”
سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگاری دھۆکێ گوتیشی: “لە مەراسیمی واژۆكردنی ئەو گرێبەستانە، ئاماژە بە ناوەڕۆكی گرێبەستەكان كرا، كە لە (ئامێری دۆشینی ئەلیكترۆنی) كارگەی بەرهەمهێنانی شیری بەردەوام و كارگەی پركردنەوەی بەرهەمی سپیایەتی پێك دێن.”
گوتیشی: “هەر لە ڕێوڕەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر و شاندی هەردوولا، خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو ڕێككەوتنە دەربڕی و جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندییەكان لە بواری جیاجیادا كردەوە.”
جێی ئاماژەبۆكردنە، کۆمپانیای GEA یەكێكە لە كۆمپانیا باوەڕپێكراوەكانی جیهان لە بواری دروستكردنی كارگە و ئامێرەكان، دوێنێ لە ئەڵمانیا سێ گرێبەستی لەگەڵ کاڤین گرووپ واژۆ كرد، كە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندان.”