بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی رایگهیاند، “تەنها لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 700 منداڵی نەخۆش هێنراون بۆ بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی منداڵان و 137 منداڵی نەخۆش داخڵ كراون، نزیكەی 70 منداڵی نەخۆش لەبەشی نەخۆشیە درێژخایەنەكان بینراون و زۆرینەی ئەو منداڵانەی داخڵكراون لەبەشی فریاكەوتن بووە، بەشێكیان لە بەشی منداڵی تازە لەدایكبوو بوون”.
