پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ناوی ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ ئێستا پڕۆژه‌ی پریپه‌ید تێیاندا جێبه‌جێ ده‌كرێ 

وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: هاوبەشانی هه‌ریه‌ك له‌ بازاڕی لەنگەی هەولێر و بازاڕی دهۆک و ئەڤرۆ ستی لە دهۆک کراونەتە سیستەمی پریپەید، ئه‌و شوێنانه‌ش ئێستا بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر کارەبایان هەیه‌.

ڕاشیگه‌یاند: لە هەرێمی کوردستان ئێستا 6356 هاوبەشی کارەبا بە سیستەمی پریپەیدەوە بەستراون و ئەکتیڤ کراون به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌:

بازاڕی لەنگەی هەولێر 1457 هاوبەش.

بازاڕی دهۆک 1524 هاوبەش.

ئەڤرۆ ستی لە دهۆک 3385 هاوبەش.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سیستەمی پریپەید سەرەڕای باشترکردنی دۆخی کارەبا، بارگرانی سەر فیدەرەکانی کارەبا بە رێژەی 400% کەم دەکاتەوە. جه‌ختیشی كردنه‌وه‌ كه‌ کرێی کارەباکەش بە هەمان نرخی ئێستایه‌.