وەزارەتی کارەبا: توانای بەرهەمهێنانی کارەبا گەڕایەوە باری ئاسایی خۆی 

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، کاری چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر سەرکەوتوو بوو، بەمەش توانای بەرهەمهێنانی کارەبا گەڕایەوە باری ئاسایی خۆی.

لە ئاگادارییەک وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە پرۆسەی چاکسازیی لە کێڵگەی کۆرمۆری غازی بەسەرکەوتوویی جێبەجێ کرا و بارودۆخی غاز ئاسایی بووەوە.

ڕاشیگەیاند: بەمەش توانای بەرهەمهێنانی کارەبا گەڕایەوە باری ئاسایی خۆی بە توانای 3400-3500مێگاوات کارەبا.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندبوو، لە ڕۆژانی 07 بۆ 09ـی 10ـی 2022 چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکرێت و بەمەش هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە بڕی 230 ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە و لە ئەنجامدا 1250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

ھەواڵی زیاتر