بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە ئێوارەی ڕۆژی شەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2022 لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە ڕێگەی (ئەلقوش – بەدریك) لە پارێزگای دهۆك هەشت كەسی ئەندامی خێزانێك بوونە قوربانی و سێ كەسی تریش بریندار بوون.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و، هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
لە خودای مەزن داواكارین ڕۆحی قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
بارەگای بارزانی
9ی تشرینی یەكەمی 2022