پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن لە دهۆک جێبەجێ دەكرێت 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی پەرەپێدانی شەقامەكانی شارەكە، گوژمەی زیاتر لە ١٠٦ ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقام لە شاری دهۆك خەرج كرد.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆكە و بەپێی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و قیڕتاوكردنی شەقامێكی ١٠مەتری لە نزیك مزگەوتی كێستە لە قۆناغی یەكەم و دووەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك.
جگە لەو پرۆژەیە ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، چەندین پرۆژەی دیكەی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام لە قۆناغی جێبەجێكردندان و تیمەكانی شارەوانیش هەڵمەتی جۆراوجۆری خاوێنكردنەوەی مەنهۆڵەكان و پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی جێبەجێ دەكەن.

ھەواڵی زیاتر