85 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەست بەسەر 85 کیلۆ ماددەى هۆشبەردا گیرا.

لەم بارەیەوە، درەنگانى شەوی شەممە 8/10/2022 بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر لە شارى ڕانیە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاشکراى کرد کە دواى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونى ورد، هێزەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگردا لە سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین دەستیان بەسەر 85 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرى (کریستاڵ)دا گرتووە.

هاوکات بەو تۆمەتەوە سێ کەس دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونى زیاتریش لە ڕووداوەکە دەستى پێ کردووە.

ھەواڵی زیاتر