چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

كاردۆ محەمەد، ڕێکخەری ژوری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان:عێراق لە دەوڵەتداریدا شکستی خواردووە

مەزهەر كەریم – سلێمانی

كاردۆ محەمەد ڕێکخەری ژوری پەرلەمان لەناو بزوتنەوەی گۆڕان ‌و چاوێری سیاسی بۆ “هەولێر” دەڵێت: ” ئەو دەستكەوتانەی بەدەستهاتوون بۆ خەڵكی كوردستان دەبێت وەك بنەمایەكی سەرەكی بەرگریان لێبكرێت. دەشڵێت؛ هەڕەشەی دەرەكی هەیە لەسەر هەرێمی كوردستان و دەبێت یەك وتار و یەگكرتووبین ‌و دامەزراوەكانی حكوومەت یەكبخەینەوە “

  • ئێستا دۆخی بزووتنەوەی گۆڕان لە چیدایە و نێوانتان لەگەڵ لایەنەکان چۆنە؟
  • لەدۆخێكی قەیراناویداین پێویستمان بە خۆرێكخستنەوە هەیە لە هەموو ئاستەكانی ڕێكخراوەی سیاسی سەركردایەتی وە داڕشتنی پایە ستراتیجیەكانی قۆناغی نوێی كە بزوتنەوەی گۆڕان دەیەوێت ئەو ئامرازە بێت ئامانجی داكۆكی كردن بووە لەمافی هاووڵاتی ‌و نیشتمان. پەیوەنیشمان لەگەڵ حزبەكانی دیكە جۆرێكە لە پەرش ‌و بڵاوی ‌و پەیوەندیەكی تەندروست نیە لە ماوەكانی داهاتوو لە كۆنفرانسی بزوتنەوەكەدا كار لەسەر ئەوە دەكرێت جۆرێكی نوێ لەمامەڵكردن لەگەڵ حزبەكان بهێنێتە كایەوە كە خزمەتی وڵاتەكەش دەكات”.
  • پێكنەهێنانی حكوومەتی عێراق زیانەكانی چین ‌و كورد دەبێت چی بكات لەم دۆخەی ئێستا؟
  • ئەو ئاڵوگۆڕانەی لە عێراق ڕوویاندا خەڵكی عێراق بەگشتی بە ئومێدبون ئاڵوگۆڕەكە بەرەو بیناكردنەوەی عێراقێكی نوێی دیموكراتی و فیدڕالی و موئەسەساتی بڕوات، بەداخەوە بەهۆی دەستێوەردانی دەرەكی ‌و ئەقلیەتی پێكهاتەكان ئەو هۆكارانەی عێراقی لەسەر دروست بووە نەتوانرا عێراقی نوێ بنیاد بنرێت، واتا دەتوانین بڵێین عێراق شكستی خواردووە لەو بەڕێوەبردنە نوێیەی دەوڵەت دەیویست جێ بەجێ ی بكات شكستیش بە زەرەری گەلانی عێراقە”.
  • هەڕەشەکانی سەر هەرێم کاریگەرییان لەسەر قەوارەی هەرێم دەبێت؟
  • ئێمە باسی هەڕەشەكانی ناوخۆمان دەكەین، كەپەیوەندی بە ئەدای خۆمان یەكڕیزنەبوونی خۆمان لەسەر بنەما هاوبەشەكان و رێزدانان بۆ جیاوازیەكانی كە ژیانی سیاسی ئێمە پێویستی پێیەتی، ئەمە كێشەكانی خۆمانە كە لەو ئامانجە هاوبەشەی پێویستە وەك بنەمایەكی ئەساسی بەرگری لێبكەین ئەمە یەكێكە لە لاوازیەكانی ئێمە. کە هەڕەشەیە لەسەر ئایندەی سیاسی ئێمە. بێگومان هەڕەشەی دەرەکیشمان لەسەرە، بۆخۆمان دەزانین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕ لە ڕووداو و شەڕ‌ و جەنگی بەوەكالەتە، ئێمە نەتوانین خۆمان رێكبجەینەوە‌ و كتابێكی یەكگرتوومان نەبێت ‌و دامەزراوەكان رێك نەخەینەوە بەدڵنیاییەوە هەڕەشە دەرەکییەکان كاریگەریان دەبێت وردە وردە ئەو دەستكەوتانەی بەدەست هاتون لە دەستیان دەدەین”.
    هەولێر: دادگای فیدراڵی عێراق بەردەوام یاسای نەوت ‌و غاز بە پاساوی جیاجیا دەجوڵێنێت، هۆکاری ئەمە چیە؟
  • ڕادەست کردن قسەیەكی نایاساییە، ڕادەست چیە؟ ئێمە لەعێراق دەستورمان هەیە ئەم دەستورە مافی داوە بەخەڵكی كوردستان كە بەشێوازێك لە شێوازەكان مامەڵە لەگەڵ وزەی كوردستان بكەن ، زۆر ئاشكرا و بەڕاشكاوی دەڵێم هەرێمی كوردستان زۆر ئاساییە مافی دەستوری خۆی هەیە بەشداربێت لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت ‌و غاز مامەڵەش لەگەڵ بەغدا بەشێوەیەكی دەستوری بكەین بۆ ئەوەی ئەم نەوتە نەبێتە نەفرەت بۆ خەڵكی كوردستان خەڵكی لەسایەیدا سوود مەندبن مەسەلەی ڕادەست كردن ‌و نەكردن مەسەلەی سیاسیە لەوەی كە پرسێكی قانونی بێت دەبوو ئێستا لەعێراقیش یاساكە بەپێی دەستور دەرچووبایە ئەو كێشانەی باشتر چارەسەر دەكرد، ئەمەش كاریگەری نوخبەی سیاسی عێراقی لەسەرە.