نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا بە بۆنەی یادی پیرۆزی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) رایگەیاند: هیوادارم ئەم یاد و بۆنە پیرۆزە، خێر و خۆشی و ئاسوودەیی لێ بكەوێتەوە و هاندەر بێت بۆ پابەندبوونی زیاتر بە بەها و وانە مەزنەكانی پەیامی ئاشتیخوازانەی ئایینی ئیسلامەوە.
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ..
بە بۆنەی یادی پیرۆزی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەم یاد و بۆنە پیرۆزە، خێر و خۆشی و ئاسوودەیی لێ بكەوێتەوە و هاندەر بێت بۆ پابەندبوونی زیاتر بە بەها و وانە مەزنەكانی پەیامی ئاشتیخوازانەی ئایینی ئیسلامەوە.
با هەموو لایەكمان ئەو یادە بكەینە دەرفەتی قووڵكردنەوەی زیاتری گیانی لێبوردەیی و چاكەخوازی و برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خوای مەزن تكاكارم، گەلی كوردستان و عێراق و موسڵمانان و مرۆڤایەتی لە هەموو نەهامەتییەك بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
١٢ی ڕەبیعی یەكەمی ١٤٤٤ كۆچی
٢٠٢٢٢/١٠/٨