بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن، حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانانیجیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا لە خودای گەورە داواكارم ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و ڕەحمەت به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه بكاته‌وهو ئاشتی و مرۆڤدۆستی سەرانسەری جیهان و ناوچەكەمان بگرێتەوە.
هەروەها لە یەزدانی مەزن دەخوازم فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی لەناو گەلەكەماندا قووڵتر و فراوانتر ببێت.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
مسعود بارزانی
8ی تشرینی یەكەمی 2022