سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، پیرۆزبایی له موسڵمانان كوردستان و جیهان دهكات، رایگهیاند: بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام حەزرەتی موحەممەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
لە خوای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێینەوە، ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و قووڵکردنەوەیکولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێو گەلانی جیهاندا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان