ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پاش كه‌مێكی تر ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: پاش كه‌مێكی تر ڕاگەیەندراوێک لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێر بڵاو دەکه‌ینه‌وه کە تێیدا ئەفسەرێکی ئەنجوومەنی ئاسایش کرایە ئامانج و شەهید بوو.
جێی باسه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی شاری هه‌ولێر، بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك به‌ناوی هاوكار جاف كه شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه بوو گیانی له‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها چوار سه‌رنشینی تری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش بریندار بوون كه بریتی بوون له هاوسه‌ر و دوو منداڵ و خوشكێكی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه.