په‌یجی دژه تیرۆری كوردستان، بڵاوی كرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌ولێر له ئاكامی بۆمبێكی چێندراو بووه و شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه و چوار سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش بریندار بوون.
له راگه‌یه‌ندراوی په‌یجی دژه تیرۆری كوردستاندا هاتووه: “کەمێک بەر لە ئێستا لە گەڕەکی سەربەستی لە شاری هەولێر، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەست دا و دوو ئافرەت و دوو منداڵیش کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون بریندار بوون”.
په‌یجه‌كه له باره‌ی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان و ورده‌كاری زیاتری رووداوه‌كه هیچ زانیارییه‌كی زیاتری بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه