ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق پێشبینی كرد سبه‌ی شه‌موو له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نمه‌باران و بارانی كه‌م ببارێت.
ده‌سته‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی ڕۆژانی داهاتووی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقی بڵاو كرده‌وه، سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ته‌واوی عێراق ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بوونی تۆزێكی سووك به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق.
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رماش ڕأیگه‌یاند: پله‌كانی گه‌رما هاوشێوه‌ی پله‌كانی گه‌رمای دوێنێ پێنجشه‌م ده‌بێت.
كه‌شناسی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌موو له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی تۆزێكی سووك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێشبینی ده‌كرێ له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان نمه‌باران و بارانی كه‌م ببارێت، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ ناوچه‌ش و له هه‌ندێ كاتدا هه‌وره تریشقه‌ش دروست ده‌بێت.