پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دژه‌تیرۆری كوردستان: ئه‌مشه‌و باره‌گایه‌كی یه‌به‌شه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و كوژرا و بریندار هه‌یه‌

دژه‌تیرۆری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانه‌كانی ئه‌مشه‌وی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆ سه‌ر چیای شه‌نگال بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ باره‌گایه‌كی یه‌به‌شه‌ بۆردومانكراوه‌ و كوژرا و بریندار هه‌یه‌.

دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی یەبەشەیان لە چیای شنگال کردۆته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ کوژراو و برینداری لێ کەوتۆته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بۆردومانه‌كه‌ ئه‌مشه‌و کاتژمێر 21:30 ئه‌نجامدراوه‌ و تێیدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە چیای شنگال بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەیان کردۆته‌ ئامانج و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددیی لێ کەوتۆته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانه‌كانه‌، رائید غانم په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ شه‌نگال ڕایگه‌یاندبوو: ئه‌مشه‌و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی به‌ چڕی سه‌رده‌شتی چیای شه‌نگالیان بۆردومان كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان، زیانی گیانی و ماددی بۆردومانه‌كان نه‌زانراون