پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی هه‌ریر هۆشداری ده‌دات

له‌باره‌ی رووداوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ناحییه‌ی هه‌ریر، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س كوژران و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو، قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، تیمه‌كانی پۆلیس له‌ هه‌ریر بڵاوه‌یان پێكراوه‌، ناتوانین دڵنیایی له‌ مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوی هاوشێوه‌ بده‌ین

كاروان كه‌ریم خان قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ به‌ وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سه‌نته‌ری ناحیه‌ی هه‌ریر رووداوی ته‌قه‌كردن روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ كوژراو و بریندار هه‌ن.

راشیگه‌یاند، رێككاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دادگای هه‌ریر ده‌گیرێته‌به‌ر.

كه‌مێكی دیكه‌ ته‌رمی كوژراوانی رووداوه‌كه‌ی هه‌ریر له‌لایه‌ن كه‌سوكارییانه‌وه‌ به‌خاكده‌سپێردرێن.