مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە (6ـی ئۆکتۆبەر/ تشرینی یەکەمی 2022) لەگەڵ دادوەر سالار عەبدولسەتتار، وەزیری دادی فیدراڵ کۆبوونەوە و لەو دیدارەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان کرا.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دادوەر سالار عەبدولسەتتار وەزیری دادی فیدراڵ کرد.
لە دیدارەکەی سەرۆکی حکومەت و وەزیری دادی فیدراڵ، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی و گرنگیی پاراستنی سەروەریی و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دادگاکان کرا.
ئاماژە بەوەشدرا، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی دەرچوونی رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لە عێراق کرا.