بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ئـ. ح. ئـ) و (ش. م. ئـ) دەستگیر کرد، کە سەرقاڵی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بوون.
ڕاشیگەیاند: تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە ( 30 )ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، ڕاگیران