رۆژی پێنجشەممە، 29.9.2022، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی رێكخستنی هۆڵەكانی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و پشووی رۆژی دووشەممەوە، بڕیاردرا رۆژی سێشەممە رێككەوتی 04-10-2022 دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت .
بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ چوارشەممە 5-10-2022 مووچەی مانگی ئەیلوول-ی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێت.