كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كۆمیسیۆنه‌كه به ناده‌ستووری له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه دانراوه.
شێروان زرار، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دادگای فیدراڵی ئه‌و داوایه‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆماریان كردبوو، ره‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به ناده‌ستووربوونی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، پاڵپشت به دواهه‌مین بڕیاری دادگای فیدراڵی، كۆمیسیۆنه‌كه‌یان ده‌ستوورییه و هیچ گرفتێك له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نییه.
هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نها هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شێروان زرار، روونیكرده‌وه كه دادگای فیدراڵی ته‌نها داوایكردووه ده‌سته‌واژه‌یه‌ك له یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌مواربكرێته‌وه كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و كۆمیسیۆنه تاكه لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌رێمیی كوردستان، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ناوبراو روونیكرده‌وه، هه‌ر كاتێك په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری كاركردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی ده‌ركرد و بودجه‌ی پێویستیان بۆ دابینكرا، ئه‌وا پێویستیان به شه‌ش مانگ ده‌بێت بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیكرد، دوای كاركردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان، رێككه‌وتوون تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌رانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وه‌ربگرن بۆ به‌كارهێنانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.