گوتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاشکرای کرد، ئاڵۆزییەکانی نێوخۆی ئێران کاریگەریی لەسەر ھاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە نێوان ھەرێم و ئێران نەبووە و دەشڵێت، ھاتوچۆ ئاسایییە وەک پێشتر.
سیروان حوسێن، گوتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ڕۆژانە ھاتوچۆی گەشتیاران و ھاووڵاتییان لە سنووری مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئومەرانەوە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت و ڕەوشی ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ھاتوچۆ و جووڵەی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا نەبووە، وەک پێشتر مەرز بەڕووی ھاووڵاتییاندا کراوەیە و ھاتن و چوون ئاسایییە لە نێوان ھەردوولادا.”
سیروان حوسێن گوتیشی: “ڕاستە نزیکەی دوو حەفتەیە بەھۆی مانگرتن و خۆپێشاندانەوە ڕەوشی ئێران ئاڵۆزە، بەڵام ھێشتا ئەو ئاڵۆزییە نەبووەتە ھۆکار بۆ سستبوونی جووڵەی بازرگانی و ھاتوچۆی ھاووڵاتییان و گەشتیاران، ڕۆژانە ژمارەیەکی بەرچاوی ھاووڵاتی سەردانی ئێران دەکەن و بەپێچەوانەشەوە دێنە ھەرێمی کوردستان.”
جێی ئاماژەیە بەھۆی کوژرانی ژینا ئەمینییەوە ماوەی دوو حەفتەیە لە بەشێکی شارەکانی ئێران خۆپێشاندان و مانگرتنی