چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دووکەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیرکران

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین (مکافحە) و بەهاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە توانرا دووتۆمەتبار بەناوەکانی (ا. م. ص) لەدایڪبووی ساڵی  2003 و (ئ. ح. ر ) لەدایکبووی ساڵی 2004 دەستگیربکرێن کە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی دەمانچەی بێ مۆڵەتیان ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشدرا، لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر هەشت دەمانچە تورکی بێ مۆڵەت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 15ـی چەك راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.