پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سێ کرێکار لە باڵەخانەیەک لە شەقڵاوە دەکەونەخوارەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە راگەیاند، ئەمڕۆ ئەو سێ کرێکارە لەکاتی کارکردن لەنێو بەرزکەرەوە کەوتوونەتەخوارەوە. کەسێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە کە “گەنجێکی دانیشتووی گوندی کبۆری دەشتی هەریرە و دوو کرێکارەکەی دیکە بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە هەولێر کراون.”

به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌شه‌وه‌ یەکێک لەو کرێکارانە بەناوی محه‌مه‌د عه‌زیز  ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه‌ خەڵکی هەریره‌ گیانی لەدەستداوه‌.