پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ده‌كات 

ئەمرۆ سێشەممە 4ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخیی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کرا. 
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور.