پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت 

تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داخرا و ئاگادارییه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌. 
موقه‌ده‌م جاسم محه‌مه‌د عه‌لی خان به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان، به‌ترافیك ئێف ئێم پێگه‌ی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگه‌یاند، تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ تونێلی ده‌ربه‌ندیخان‌و له‌مڕۆوه‌ تاوه‌كو كاتێكی نادیار تونێله‌كه‌ داده‌خرێت‌و ده‌ست به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌ ده‌كرێت.
وتیشی:داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین ڕێگه‌ی سه‌رشاخ واته‌ ڕێگه‌ی چیای به‌رانان ته‌نها بۆ هاتووچۆ كردنی ئۆتۆمبێلی بچوك واته‌ هیچ جۆره‌ بارهه‌ڵگرێك ڕێگه‌ی پێ نادرێت له‌ڕێگه‌ی شاخه‌وه‌ نه‌ به‌به‌تاڵی و نه‌به‌ باره‌وه‌ هاتووچۆ بكات به‌كاربهێنن، ڕێگه‌ی به‌دیل بۆ ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ واتا بارهه‌ڵگر ڕێگه‌ی ناوتاق ده‌بێت ڕۆیشتن و هاتن.