جارێكی دیكە‌ تەقە لە کامێراکانی  ھاتووچۆی سلێمانی كرا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو لە کامێراکانى تۆمارکردنى تیژڕۆیی لەنزیک پیرەمەگروون تەقەیان لێکرا، ئەوەندەی دیاربێت 10 گوللـە زیاتر بە دوو کامێراکەوە نراوە تاوەکو ئەو ئاستەى کە بە یەکجاری ئیدی کار نەکەن.

پارێزەری کۆمپانیاکەش دەڵێت “لە هەردوو دیوەوە تەقە لە کامێراکانمان کراوە، بەڵام نازانین بکەر کێیە، پاشان ئەو خەڵکە دەبێت ئەوە بزانن کە ئەمە پرۆژەى حکومەتە و ئەو داویەتی بە کەرتى تایبەت، تەنیا ئامانجى پاراستنى خەڵکە نەک بیەوێت زیانیان پێبگەیێنێت.”

ھەواڵی زیاتر