شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق گه‌یشته هه‌ولێر
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لیوا روکن نەجمەددین، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فەریق روکن قەیس خەلەف یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، كۆبوونه‌وه و تێیدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە كرد.
هەردوولا جەختیان لەپتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق كرده‌وه.
بڕیارە سبەی 4ـی ئۆکتۆبەر دەست بەکۆبونەوە و دیدارەکان بکرێت.