کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.
لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و مستەفا کازمی، دۆخی عێراق و پرۆسەی سیاسی تاوتوێ دەکرێت.
بڕیارە دواتر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر دوا پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بکەن.
ئەمڕۆ دوشەممە 3/10/2022، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
ئەو سەردانەی مستەفا کازمی هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، دوای زیاتر له ههفتهیهك تۆپبارانی بهردهوامی ئێران بۆ ناوچه سنوورییهكان و ئهو هێرشه مووشهكییه دێت، کە رۆژی 28ی ئهیلوول كردییه سهر بارهگای لایهنەکانی رۆژههڵاتی کوردستان له زڕگوێز، كۆیه و پردێ.