کەمێک پێش ئێستا سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی 10ـی 2022 گەیشتە هەولێر و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لێکرد.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێستا لە کۆبوونەوەدان و وهک چاوهڕوان دەکرێت کە دۆخی سیاسی عێراق و پرسی پێكهێنانی حكوومهتی نوێی عێراق و تۆپبارانهكانی ئهم دواییهی ئێران بۆ سهر خاكی ههرێمی كوردستان، تەوەری کۆبوونەوەکەیان بێت.