چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر ماڵی عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک 

رێبوار سەید ساڵح، بەرپرسی لقی چەمچەماڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشكرایكرد، دوو درۆن هێرشیانکردووه‌ته‌ سەر ماڵی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لەچەمچەماڵ و له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كیانییه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌.

رێبوار سەید ساڵح، روونیكردووه‌ته‌وه‌، دوای دوورخستنەوەیان، درۆنه‌كان چوونەتە بانی مەقان ‌و ماڵی برایەکی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەکیان کردووه‌تە ئامانج.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له‌ چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، گومانیان هه‌یه‌ دەستی ناوخۆیی لەپشته‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ هێرشه‌ درۆنیانه‌ بێت و داوای لەلایەنی پەیوەندیداركردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی بكه‌ن و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ رای گشتی ئاشكرابكه‌ن.